Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:48

حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان دووەم راپۆرت لەبارەی یاسای چاکسازییەوە رەوانەی پەرلەمان دەکات

کوردستان TV
100%


 جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان  رایده‌گه‌ێنێت: حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری داوە ھەر سێ مانگ جارێك راپۆرتێك لەبارەی پڕۆژەی چاكسازییەوە رەوانەی پەرلەمان بكات، ئەم مانگەش دووەم ڕاپۆرتی خۆی رەوانە دەكات.

سەعید ھەركی  جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان  رایده‌گه‌ێنێت: حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری داوە ھەر سێ مانگ جارێك ڕاپۆرتێك لەبارەی كارەكانیان لە پڕۆژەی چاكسازی بۆ پەرلەمانی كوردستان رەوانە بكەن، بۆ ئەوەی پەرلەمان ئاگاداری وردەكاریی كارەكانی حكوومەت لەبارەی ئەنجامدانی چاكسازی بێت، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردووشدا یەكەم ڕاپۆرتیان بۆ ئێمە رەوانە كردووە و باسیان لەو كارانە كردبوو كە ئەنجامیان داوە.

 ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئێستا سێ مانگی دیكە بەسەر ڕاپۆرتی یەكەمدا تێپەڕ بووە و بڕیارە لەم مانگەدا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دووەم ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی پڕۆژەی چاكسازییەوە رەوانەی پەرلەمان بكات.

ناوبراو باسی لەوەش كرد: ھەر لیژنەیەك لای خۆشیەوە چاودێریی جێبەجێكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی دەكات، ئێمەش لە لیژنەی خۆمان چاودێری دەكەین و ئەندامم لە لیژنەی پێشمەرگە، لەوێش چاودێری دەكەین و بڕیارە لەگەڵ لیژنەكانی وەزارەتی پێشمەرگەش بەدواداچوون بۆ چاكسازییەكان بكەین، بۆیە بەردەوام دەبین و حكوومەتیش ئامادەیە ھەموو زانیارییەك لەبارەی یاسای چاكسازییەوە بە پەرلەمان بدات.

دەشڵێت، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە لە جێبەجێكردنی سەرجەم ماددە و بڕگەكانی یاسای چاكسازی و، بەردەوامیش دەبێت تا یاساكە بە تەواوی پەسەند دەكرێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.