Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 23:11

کەشناسی هه‌رێمی کوردستان: باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌زره‌ش ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی هه‌ینی بڵاوکردەوە.
 به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو  ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.
كەشناسی هەرێم راشیده‌گه‌ێنێت: کاریگەرى ئەو باران بارینەى ئەم چەند رۆژە بۆ ئەمڕۆ و سبەى هەینى تا کاتەکانى دواى نیوەڕۆ بەردەوامى دەبێت لە دواى نیوەڕۆ باران بارین تا ڕادەیەک کۆتاى دێت لە زۆربەى ناوچەکان .
 ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كا،سبەى هه‌ینی، پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک روو لە نزم بوونەوە دەکات، لەگەڵ باران بارینیش سبەى ئەگەرى تەزرە بارین هەیە لە هەندێ ناوچە.
 هه‌روه‌ها كه‌شناسی رایده‌گه‌ێنێت، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە دەبێت، لە سلێمانی 18 پله‌ و دهۆک 17 پله‌ ، کەرکوک 22 پلەی سیلیزی دەبێت.
 سبەینێ هەینیش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
 لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 15 پلە دەبێت، لە سلێمانی 15 پلە، دهۆک 14 پله‌ ، کەرکوکیش 19 پله‌ی سیلیزی‌ دەبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.