ژه‌نه‌راڵێكی ئه‌مریكی هۆشداری ده‌دات كه له ئاكامی كرده‌وه‌كانی میلیشیا عێراقییه‌كانی وابه‌سته‌ی ئێران ، ببێته هۆی رووخانی عێراق.
ژه‌نه‌راڵ پۆڵ كالڤێرت،فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق و سووریا كه باره‌گاكه‌ی له‌نێو به‌غدای پایته‌خته له‌لێدوانێكیدا به پێگه‌ی دیڤنس وان –ی راگه‌یاندووه: له‌ئێستادا دوو هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره لهسهرعێراقدا هه‌ن، یه‌كه‌میان بوونی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه، دووه‌میشیان ئابوورییه ، ئه‌م دوو هۆكاره‌ش به‌بێ چاودێریكردن، هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كان له‌نێو ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها كالڤێرت روونیكردۆته‌وه كه كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌یه كه توانایه‌كی كه‌می به‌سه‌ر هه‌ژموونی ئه‌و میلیشیانه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: نیگه‌رانییه‌كی زۆر هه‌یه له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه باس له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆیی شیعی له‌نێوان شیعه هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران و شیعه‌كانی عێراقدا ده‌كه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / حوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.