د.ماریا فان كیرخۆف پسپۆڕی پەتاكان و لێپرسراو لەرێكخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: تروسكەیەك هیوا هەیە بۆ بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەركەوتووە ڕێكار و خۆپاراستنی تاكەكان نهێنی كەمبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و دابەزینی ژمارەی گیان لەدەستدانە.
ڕوونیكردەوە: كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئاماژەیەكە بۆ هیوایەك و كۆمەڵێك هۆكاری تر هەیە كەبۆتە هۆی ئەو كەمبوونەوەیە ئەوانیش رێكارە خۆپارێزییەكانی تاكەكان و خۆپارێزی كۆمەڵگا و رێوشوێنی حكومەتەكانە.
وتیشی: هۆكاری هەستكردنیان بەهیوا دەگەرێتەوە بۆ كەمبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گەمارۆدانی ڤایرۆسەكە بەرێكارەكان و لەكۆتاییدا ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی هەمووان هەست بەكەمێك ئاسوودەیی بكەن و سەركەوتن بەدەست بهێنرێت بەرەو بنبڕكردنی ڤایرۆسەكە.
سەرچاوە/ تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.