Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:37

نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له‌ 65 دۆلار نزیک ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 64 دۆلار و 75 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 64 دۆلار و 07 سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش نرخه‌كان  جارێكی دیكه‌هه‌ڵكشانی به‌خۆوه‌بینی و به‌ 63 دۆلار و 94 سه‌نت ده‌رگای بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت كرانه‌وه‌ و له‌ئێستاشدا به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 64 دۆلارو 50 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

له‌ هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس به‌ 61 دۆلار و 59 سه‌نت فرۆشرا.

هه‌ڵمه‌تی ڤاكسیندان دژبه‌ كۆرۆنا، رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ زیادبوونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.