د. پشتیوان سادق، وهزیری ئهوقاف و كارو باری ئایینی حكومهتی ههرێمی كوردستان له بارهی هاتنی پاپا بۆ کوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوه رایگهیاند: هاتنی پاپا بۆ کوردستان زۆر پەیام لەخۆ دەگرێت، پەیامی ڕێزگرتن لە پێکەوەژیان و لێبوردەیی ئایینی و نەتەوەیی و لە باوەشگرتنی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان.
ئێمەی کوردستانیان کێشەی ژێردەستەیی و هەڕەشەی نیشتیمانی و نەتەوەییمان هەردەم هەبووە و هەیە، ئەو وڵاتانەی کە کوردیان لەژێر دەستە هیچ کات درێغی ناکەن لە نانەوەی کێشەو پێشێلکردنی مافەکانمان، خۆیان نەتەوەی باڵادەست و خاوەن وڵاتن بەڵام کیانێکی سەربەخۆ بۆ ئێمە بە ڕەوا نابینن.
لەڕوی ئایینیشەوە پڕەنسیپەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێکەوەژیان لە کوردستان زۆر باشتر بووە بە بەراورد لەگەڵ ئەم وڵاتانەی کوردی تێدا دابەشکراوە.
هاتنی پاپا بۆ کوردستان زۆر پەیام لەخۆ دەگرێت، پەیامی ڕێزگرتن لە پێکەوەژیان و لێبوردەیی ئایینی و نەتەوەیی و لە باوەشگرتنی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش فەزلێکە بۆ خوێن و خەباتی گەلەکەمان و مێژوو خەسڵەتەکانی تاک بە تاکی کوردستان و ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی و تەریقەت و پەیامی ئیسلامی ڕاستەقینە.
پەیامی دووەم نەبوونی توندڕەوی وکێشەی ئایینەکان لە هەرێمی کوردستان.
پەیامی سێیەم پاڵپشتیەکی سیاسیە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان وە پاڵپشتی کردنی و پاراستنی لەلایەن هەندێ لە وڵاتانی ناوچەکە.
پەیامی چوارەم دڵفراوانی و خانەخوێیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی ئیسلام و ئایینەکانیترە، بۆیە زەرورە ئەوە ڕەنگ بداتەوە لە هاتنی هەر میوانێک بۆ هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.