Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:21

سوید.. له‌ هێرشێکی تیرۆریستیدا هەشت کەس برینداربوون

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، کەسێکی تەمەن 20 ساڵان لە شاری ڤیتلاندی سوید، بە چەقۆ هێرشی كردووته‌ سەر چەند هاووڵاتییەک و هەشت کەسی بریندارکردووە.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئەنجلیکا ئیسرائیلسۆن سیلفڤەر، گوتەبێژی پۆلیسی هەرێمی ڕۆژهەڵات رایگەیاندووه‌: هێرشەکە به‌ چەقو ئەنجام دراوە و کەسی هیرشبەریش لە لایەن پۆلیس تەقەیی لێکراوە و بریندارکراوە پۆلیس ئەو کردەوەیەی بە تاوانێکی تیرۆریستی گومانلێکراو وەسف کرد.

گوتەبێژی پۆلیس ده‌ڵێت: هەندێک بە سەختی بریندارن و هەندێکیان بە کەمی بریندارن، بەڵام هیچ كه‌سێك له‌م هێرشه‌ گیانی له‌ ده‌ستنه‌داوه‌.

هه‌روه‌ها وەزیری ناوخۆ میکائیل دەمبێرگ ڕووداوەکانی ئەمڕۆی ڤێتلاندای بە (وحشیانە) ناونا، كه‌چەندین کەس بە سەختی برینداربوون ده‌شڵێت: ئەمانە ڕووداوی ناخۆشن.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.