Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:29

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەنگۆی چەند كەناڵێكی راگەیاندن رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت:  هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەیانی ژمارە (1) ی ساڵی 2021دا نەهاتووە، بەڵکو گەشتیاران دوای گەڕانەوەیان پێویستە لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان خۆیان کەرەنتین بکەن.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بە کەرەنتین کردنی گەشتیارانی هاتوو بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستان لە چەند کەناڵێکی راگەیاندندا. ئاگاداری گشت هاووڵاتییان و گەشتیارانی بەڕێز دەکەینەوە کەوا هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەیانی ژمارە (1) ی سالی 2021دا نەهاتووە، بەڵکو گەشتیاران دوای گەڕانەوەیان پێویستە لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان خۆیان کەرەنتین بکەن، بۆ ئەو ماوەیەی کە لە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دا هاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.