گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی كرده ئامانج، دروستكراوی رووسیان.
واین ماڕۆتۆ ،گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: ئه‌و مووشه‌كانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌یانی ئاڕاسته‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د كران ،له ناوچه‌ی ئه‌لبه‌یادر-ی سه‌ر به ناحییه‌ی به‌غدادی و قه‌زای هیته‌وه ئاراسته‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كراون،كه نزیكه‌ی 30 كیلۆمه‌تر له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌ده‌وه دووره.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گوتیشی: ئه‌و ناوچه‌یه هێزه‌كانی عێراقی لێیه‌و مووشه‌كه‌كانیش، مووشه‌كی درووست كراوی ڕووسین.
پێشتر واین ماڕۆتۆ ،گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به كوردستان تی ڤی رایگه‌یاندبوو كه به 10 مووشه‌ك هێراش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌شدا بێ ده‌نگ نابن و گورزی گه‌وره له ئه‌نجامده‌رانی ده‌ده‌نه‌وه.
ئا/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.