Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:02

2 هاووڵاتی به‌تۆمه‌تی داربڕین و راوکردنی باڵنده‌ی کێوی ده‌ستگیر کران

کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: دوای ئەوەی هاووڵاتیەك لە سنوری بەرزنجە باڵندەیەکی کێوی ( کەو )ی ڕاوکردبوو و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی کردبۆوە ، بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون، لە ئەنجامدا توانیان هاووڵاتیەکە دەستگیر بکەن و باڵندەکەش ئازاد بکەن .

راشیده‌گه‌یه‌نن:  لە سنوری ناحیەی بەرزنجەش بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە توانیان هاووڵاتیەك دەستگیر بکەن کە هەستابوو بە بڕینی داری سروشتی ، هاوکات دەستگیرا بەسەر زیاتر لە ( 100 ) لق داری بڕاوەو ( 1 ) تەور ، ( 1 ) تەورداس .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.