Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:17

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: بێ ده‌نگ نابین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ کرایه‌ سه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د  

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی داعش رایده‌گه‌ێنێت،له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ كرایه‌ سه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د ،‌ بێ ده‌نگ نابین و گورزی گه‌وره‌ له‌ ئه‌نجامده‌رانی ده‌ده‌ینه‌وه.

كۆلۆنێڵ  واین ماڕۆتۆ ،گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی داعش تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی گوتی: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 10 مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانمان له‌ عه‌ین ئه‌سه‌د كران.

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ كوردستان تی ڤی پشت ڕاست كرده‌وه‌و گوتی: به‌ڵێ ده‌ مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانمان له‌عه‌ین ئه‌سه‌د كراون.

هاوكات گوتیشی: بێ شك ئه‌و كاره‌ تیرۆریستییه‌ چاوه‌ڕوان كراوبوو، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانمان كراوه‌، به‌ڵام بێگومان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ ئێمه‌ بێ ده‌نگ نابین و گورزی گه‌وره‌ له‌ ئه‌نجامده‌رانی ده‌ده‌ینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌مڕۆ وورده‌كاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ مووشه‌كیانه‌ بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ڕای گشتی ده‌خه‌ینه‌ ڕوو.

ئا/ فه‌رمان عه‌لی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.