بەسەر پەرشتی د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەی ئەنجومەنی بالای وەزارەت بەرێوەچوو.
لەو کۆبونەوەیە گفتۆگۆ لەبارەی ڕەشنوسی ریفۆرمی ئابوری لەهەرێمی کوردستان کرا بەتایبەت میکانیزم و کارەکانی داهاتوو بۆ باشتر کردنی سێکتەری ئابوری و خستنە ڕووی بەرچاو ڕونی بۆ حکومەت لەڕێگەی جێبەجێ کردنی ریفۆرمی ئابوری.
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە تاوتوێی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی ریفۆرمی ئابوری کرا کە وەزارەتی پلاندانان ئامادەی کردوە لەلایەن ئامادەبوانەوانیشەوە بیروڕائالوگۆڕکرا بەمەبەستی دەوڵەمەندکردن و تۆکمەتر کردنی ڕەشنوسی ریفۆرمی ئابوری .
وەزیری پلاندانان: ڕەشنوسی ریفۆرمی ئابوری هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێشخستنی سێکتەری ئابوری لە هەرێم

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.