بینیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د مه‌حمود خاجه، یه‌كه‌م باڵیۆزی ئیمارات له ته‌لئه‌بیب، كۆبوویه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یاندا له باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بینیامین نه‌تانیاهو و محه‌مه‌د مه‌حمود خاجه تاوتوێی ئه‌و پرۆژانه‌یان كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و په‌یوه‌ندییه ناوچه‌ییه‌كان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن.
هاوكات نه‌تانیاهو به‌خێرهاتنی خاجه‌ی كردووه بۆ ئیسرائیل و رایگه‌یاندووه: "خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان ده‌گۆڕین".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستی باڵا، له‌نێویشیاندا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، مائیر بن شه‌بات، ئاماده‌بوون.
ئیسرائیل و ئیمارات رۆژی 15ی ئه‌یلوولی 2020 له رێوره‌سمێكی فه‌رمییدا له كۆشكی سپی، رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان واژووكردبوو.
له‌دوای واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌كه‌ش، حكوومه‌تی ئیمارات رۆژی 24ی كانوونی دووه‌م بڕیاری كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیب دابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.