وه‌زیری دارایی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌م نرخه‌ی ئێستای دۆلار، زۆر گرنگه‌و ناكرێ رۆژانه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت.
عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق له‌دیدراێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵیی عێراق ریاگه‌یاند: نرخی دۆلار بڕیارێكی حكومییه و په‌یوه‌ندیداره به وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م نرخه‌ی كه‌پێی گه‌یشتووین، دوای چه‌ند مانگێك له لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆدا بووه.
وه‌زیری عێراق گوتیشی: ئه‌م نرخه‌ی ئێستای دۆلار زۆر گرنگه‌و ناكرێ رۆژانه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت.
هه‌روه‌ها عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، ئاماژه‌ی به‌مه‌شدا كه دیاریكردنی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌نێو بوودجه به 45 دۆلار، زۆر گونجاوه‌و كۆتاییه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.