Erbil 28°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:26

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی داعشێک دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەسەر بنەمای هەبوونی زانیاری پێشوەختە هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی کەسێکیان بەناوی (م ، ص ، م ، م) لەبەرواری( ۲۷_٢_٢٠٢١ ) دەستگیرکرد کە لە ڕیزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بووە.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: تۆمەتباری ئاماژە بۆکراو لەساڵی (۲۰۱٤ ) لە پارێزگای سەلاحەدین لەقەزای بێجی پەیوەندی کردوەو بەیعەتی بەدەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام داوە تاوەکو ساڵی (۲۰۱٥) لە عێراق لەگەڵیان ماوەتەوە پاش تێکشکاندنی ڕیزەکانی داعش لەسنوری پارێزگای سەلاحەدین دەچێتە سوریاو لەوێش بەردەوامدەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: لە مانگی( ٢ - ٢٠٢١) دەگەڕێتەوە عێراق و دەچێتە پارێزگای هەولێر تاوەکو (۲٦ _٢_٢٠٢١) لەوێ نیشتەجێ دەبێت ، پاشان دێتە سنووری پارێزگای سلێمانی و لە( ۲۷_٢_٢٠٢١ ) لەلایەن هێزەکانمانەوە لەسنوورەکەمان دەستگیردەکرێت

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: تۆمەتباری دەستگیرکراو لە نەتەوەی عەرەبەو سەر بەعەشیرەتی الدلیمیە و خێزاندارە ، لەبنەچەدا خەڵکی پارێزگای سەلاحەدینە.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه‌: لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەوە بەپێی ماددەی (٢) ی تێرۆر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.