ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە 2021.3.2، بهسهرپهرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووە و وێڕای پابەند بوون بە بەیانی ژمارە (8)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم بڕگەکانی، گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-
یەکەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کە کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانییەکان)، دامەزراو و فەرمانگە حکومی و ئەهلیەکان، ناوەندەکانی خوێندن و شوێنە گشتییەکان، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن لەبەستنی (دەمامک) و دووری مەودای نێوان هاوڵاتییان و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، بەپێچەوانەوە ههرشوێنێك پابەند نەبێت ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
دووەم/ یاد و بۆنە نهتهوهیی و نیشتیمانییەکانی ئادار بهرز و پیرۆز رادهگیرین بهبێ ئهوهی هیچ گردبوونهوه و كۆبوونهوهیهكی جەماوەری بەم بۆنانەوە ئهنجام بدرێت و هەموو جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوە و گردبوونەوە و کۆنفرانس و بۆنەیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی قەدەغەیە.
سێیەم/ کافتریا و یانە و چێشتخانەکان، دەبێت خزمەتگوزارییەکانیان لەدەرەوە و لەباخچەکان پێشکەش بە میوانانیان بکەن، ئەوانەشی کە باخچەیان نییە، پێویستە لە ژوورەوە ژمارەی میوانەکانیان سنووردار بکەن و پەنچەرە ودرەگاکان کراوە بن بۆئەوەی هەواگۆڕکێ هەبێت و ڕەچاووی دووری مەودای نێوان مێزەکان بکرێت.
چوارەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر (12)ی شەو تاوهكو (6)ی بهیانی دادەخرێن:
(یانەکانی شهوانه، كافتریا، یانهكانی مهی خواردنهوه (باڕ)، بەهیچ شێوەیەکیش ڕێگە پێدراو نین خزمەتگوزاری نێرگەلە کێشان پێشکەشبکەن)
پێنجەم/ پرسەدانان لە(کۆڵان-هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت-باخچە) و مەراسیمی سەرقەبران بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
شەشەم/ هۆڵهكانی سینەما لەگشت مۆڵ و بازاڕەکان بەتەواوی دادەخرێن.
حەوتەم/ بووک گواستنەوە و ئاهەنگەکانی تری نیشان و لەدایک بوون لەهۆڵەکان لەقەرەباڵغی سنووردار دەکرێت بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-
- هۆڵ ڕووبەری (500)م2، نابێت لە (60) کەس زیاتری تێیدا ئامادەبێت.
- هۆڵ ڕووبەری (1000)م2، نابێت لە (120) کەس زیاتری تێدا ئامادەبێت.
هەر خاوەن هۆڵ و سەرپەرشتیارێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، هۆڵەکەی دادەخرێت.
هەشتەم/ بازگەکانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پارێزگاکانی تری عێراق دادەخرێت لەڕۆژانی (پێنج شەمە، هەینی، شەمە) لە 5 تاوەکو 7/ 3/ 2021، جگە لە هاتووچۆی شاندە فەرمیەکانی حکومی و دیبلۆماسی و هاوپەیمانان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکان.
نۆیەم/ هاتووچۆ و چالاکی لە کەمپەکانی پارێزگای هەولێر سنووردار دەکرێن، تەنها ڕێگە بەو ڕێکخراو و لایەنانە دەدرێت کە هاوکاری و پێداویستی ڕۆژانە دابین دەکەن ئەویش بەنووسراوی پارێزگای هەولێر/ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، ڕێگەیان پێدەدرێت بەپابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان.
دەیهم/ داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یەکێتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا هاوکارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانبن و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە نوێژخوێنان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان و بردنی منداڵان بۆ ناو مزگەوت قەدەغە بکەن.
یازدەیهم/ داوا لەسەرجەم مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانی ئازیزی سنووری پارێزگاکەمان و کەس و کارەکانیان دەکەین، بۆ پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی خێزانەکانیان، لەکاتی چوونی ڕۆڵەکانییان بۆ قوتابخانە و خوێندنگاکان ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن و (دەمامک) ببەستن.
دوازدەیەم/ داوا لەهاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان لەم قۆناغەدا بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بن و (دەمامک)ببەستن.
سێزدەیەم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکانبن و خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەریدا دەگیرێتەبەر.
چواردەیەم/ سەرجەم فەرمانبەرانی یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، دەبێت پابەندی تەواوی ڕێنماییەکان بن و ئەو بڕیارانە گشت قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە.
ئەم بڕیارانە لەکاتژمێر (12)ی ئەمشەو (2 ) لەسەر(3)ی 2021، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.