Erbil 29°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:25

تەرمی ئافره‌تێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی قه‌ڵادزێ

هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بەناوی ( ن . م . ع ) لەدایک بووی ساڵی 1994، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

ڕاشیگه‌یاند: تائێستا هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە و بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.