به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی گردجان- قه‌مته‌ران، له نێوان دوو ئۆتۆمبیل له جۆره‌كانی نیسان پیكاب و مارسیدسێكی بارهه‌ڵگر ڕوویدا.
ڕاشیگه‌یاندووه: له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا دوو كه‌نجی ته‌مه‌ن 17 ساڵان به ناوه‌كانی "م،ح،ع" له ڕه‌گه‌زی نێر كه پیشه‌ی قوتابییه و دانیشتووی ناحیه‌ی حاجیاوایه گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها سه‌رنشینێكی نیسان پیكابه‌كه به‌ناوی "د،م،ح" كه ئه‌میش پیشه‌ی قوتابییه و دانیشتووی هه‌مان گه‌ڕه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: ته‌رمی هه‌ردوو ناوبراو دوای ئه‌نجامدانی توێكاری له پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه ڕاده‌ستی كه‌س و كاریان كرانه‌وه.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕاشیگه‌یاندووه: دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.