لهراگهیاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى توند و تیژی دژی ئافره‌تانی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه باندێكی چوار كه‌سی به‌تۆمه‌تی ڕفاندنی كچێك ده‌ستگیر كران .
راشیدهگهیهنن: كهپهڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر كه‌سه‌كان كراونه‌ته‌وه و ڵێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌واممه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2 ى 3 ى 2021، لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توند‌و تیژی دژی ئافره‌تانی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: دوای ئەوەی هاووڵاتیەک بەناوی (ش،أ) سەردانی نووسینگەی منارەی سهربهرێوهبهرایهتیهكهمانی كرد و سکاڵای تۆمار کرد بە هۆی وون بوونی کچەکەی بە ناوی ( ن ، ش ، أ ) ، بۆیە دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆزینەوەی ئافرەتە نەوجەوانەکە بە پێی ماددەی (7)ی خێزانی.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توند‌و تیژی دژی ئافره‌تانی هه‌ولێر راشیدهگهێنێت: دوای سكاڵای هاوڵاتییه‌كه، نووسینگه‌ی مناره بهستافێك له‌ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان توانیان دواى ماوەیەک لە بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی داڵدەدانی كچه‌كه بگەنە ئەنجام و لە ڕێکەوتی 1 ى 3 ى 2021 ، توانرا باندێک دەستگیر بکەن کە لە چوار کەس پێک هاتبوون کە ئافرەتە نەوجەوانەکەیان داڵدەدابوو لە ماڵێکدا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توند‌و تیژی دژی ئافره‌تانی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو باندە چوار کەسیە دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر داگیرا لە جۆری (کریستاڵ).
راشیدهگهیهنن: لەئێستاشدا ڕێکارە یاساییەکان جێ بە جێ دەکرێت بەرامبەر ئەو باندە چوار کەسیە و لێکۆڵینەوەش لە کەیسەکە بەردەواممە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.