تیمی شارەوانی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بە بەردەوامی پرۆژەكانی كۆنكرێتكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆ بۆ گەڕەك و شوێنە گشتییەكان جێبەجێ دەكەن و لە سنووری شارەوانی ئاغجەلەریش سهر بهقهزای چهمچهماڵ لهپارێزگای سلێمانی پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردن جێبەجێ كرا.
تیمی سەرۆکایەتی شارەوانیی ئاغجەلەر، پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری دروستكردنی ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردن لە گەڕەكی كوردستان لە سنووری شارەوانیی ئاغجەلەر بەبڕی 88000000 ملیۆن دینار جێبەجێ كرد و ئەمەش پێویستییەكی هاووڵاتییانی ئەو گەڕەكەیە و ئێستاش كاركردن لە پرۆژەكە بەردەوامە.
چهمچهماڵ.. پرۆژەیهکی ئاوەڕۆ جێبەجێ دەکرێت

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.