Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 07:34

50 هه‌زار ژه‌مه‌ ڤاکسینی دژه‌ کۆرۆنا گه‌یشته‌ عێراق

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 50 هه‌زار ژه‌مه‌ ڤاكسینی سینۆفارم-ی چینی له‌دژی كۆرۆنا گه‌یشته‌ عێراق.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی كه‌ ڤاكسینی دژه كۆرۆنای‌ هه‌ڵگرتبوو، گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه‌ له‌لایه‌ن چینه‌وه‌ وه‌ك هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش به‌عێراق كراوه‌.

شایانی باسه‌ حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی چین له‌عێراق رێككه‌وتنی كردووه‌ كه‌ به‌په‌له‌ دوو ملیۆن له‌ ژه‌مه‌ له‌ ڤاكسینی سینۆفارم بۆ عێراق دابین بكه‌ن.

له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا  د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند ، كه‌ پێنج هه‌زار ڤاكسینی ( سینۆفارم)ی چینی ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ڤاكسینه‌ چینییه‌كه‌ ، پێویستی به‌ ھه‌ندێك پشكنین ھه‌یه‌ و دواتر بڕیار له‌ كاتی به‌كارھێنانی ده‌درێت .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.