لهراگهیاندراوێكدا، وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، كهلهكۆبوونهوهی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تدا چه‌ندین بریاری گرنگ ده‌ركرا.
وه‌زاره‌ت رایدهگهێنێت: به‌سه‌رپه‌رشتی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌رێوه‌چوو، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا،بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی چاکسازی و کارنامەکانی وەزارەت لەکابینەی نۆیەمدا کرد، لە پێناو زیاتر خزمەت کردن و کەم کردنەوەی رۆتین لە کاروبارەکان و پرۆسەی بەبازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵیەکان و پتەوکردنی هەماهەنگی لە نێوان فەرمانگەکانی وەزارەت.
راشیدهكهیهنن: دواتر راپۆرتی پێشنیارکراوی سەرجەم فەرمانگەکان و خاوەن پرۆژەکان لە کارنامەکەی ئەنجومەن گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
لەکۆتایدا چەندین راسپاردەو بریاری گرنگ پەسند کران ،کە بەشێکی گرنگی کارەکانی داهاتوو لەسەر ئەو بنەمایانە ئەنجام دەدرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.