Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:23

ئه‌مڕۆ ئەندەرپاسی بارزان بەڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


 بە مەبەستی كەمكردنەوەی جەنجاڵی و قەرەباڵغی شەقامەكانی شاری دهۆك، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێنج ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاس لەسەنتەری شارەكە دروست دەكات، سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسی پارێزگای دهۆكیش رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2 ى 3 ى 2021، دووەم ئەندەرپاس لە پرۆژەكە، كە ئەندەرپاسی بارزانە، بە رووی هاووڵاتیاندا دەكرێتەوە.

ئەندازیار كانیوار جبرائیل، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسی پارێزگای دهۆك رایده‌گه‌ێنێت: پرۆژەكە پاكێجێكی پێنج پڕۆژەییە، كە ئەندەرپاسی شەهیدان، شەقامێكی كەمەری لە باشووری شەقامی بارزان و نزاركێ و ئەندەرپاسی نزیك فەرماندەیی دهۆك تەواو بوونە و، ئێستاش ئەندەرپاسی بارزان تەواو بووە و سبەی سێشەممە بڕیارە شەقامی سەرەكیی ئەو ئەندەرپاسە بە تەواوی بە ڕووی هاووڵاتیاندا بكرێتەوە، كە دوو ترافیك لایت لە خۆدەگرێت لە نزیك پاركی شەهیدان‌.

ئەو سەرپەرشتیارەی پڕۆژەی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسی پارێزگای دهۆك لە كۆمپانیای كاڤین گرووپ ڕاشیگەیاند، دوای كردنەوەی ئەم پاكێجە لە پڕۆژەكە، لە پرۆژەی پێنجەم دەست بە كار دەكرێت، كە بەرزەپردی سەفینە لە نزیك قوتابخانەی سەفین.

ده‌شڵێت: بە شێوەیەكی گشتی پڕۆژەكە 90 لە سەدی لە پڕۆژەی پێنج پاكێجییەكە كارەكانی تەواو بووە، كە ساڵێك و نزیكەی هەشت مانگە كاری تێدا دەكەین، خۆی دەبێت لە ماوەی 2 ساڵ و هەشت مانگ پڕۆژەكە تەواو بكرێت، بۆیە هەوڵ دەدەین لەو ماوەیەی دیاری كراوە، پڕۆژەكەمان تەواو بكەین.

كۆی پارەی تەرخانكراو بۆ پڕۆژەكە، 68 ملیار دیناری عێراقییە و ماوەی تەواوكردنی پڕۆژەكەش 960 رۆژە،‌ واتا دوو ساڵ و هەشت مانگ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.