ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت به ژن و كچه رزگاربووه ئێزدییه‌كاندا و په‌سه‌ندی كرد.
یاساكه یه‌كه‌م یاسای تایبه‌ته به ئێزدییه‌كان له سیستمی یاسادانانی عێراقه‌و چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌خۆده‌گرێت بۆ پشتیوانییكردنی خاوه‌نی قوربانیان و ئه‌و ژن و كچه ئێزدییانه‌ی كه رزگاریان بووه.
هه‌ره‌وه‌ها ئه‌و ده‌قانه‌ی یاساكه كه بۆ پشتیوانییكردنی رزگاربووه‌كان چاككراوه، پێدانی ئیمتیازاتی وه‌كو مووچه‌ی مانگانه، پێدانی پارچه زه‌وی، پێدانی قه‌رزی خانووبه‌ره و لێخۆشبوو‌ن له مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندن، له خۆده‌گرێت.
هاوكات چه‌ند چینێكی دیكه بۆ یاساكه زیادكراوه وه‌ك رزگاربووان له كۆمه‌ڵكوژییه‌كان و منداڵه ئێزدییه رزگاربووه‌كان و بابه‌تی دیكه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ژن و كچه رزگاربووه ئێزدییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.