ِباڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ڕاگه‌ێندراروێكی له‌باره‌ی دۆخی شاری ناسرییه بڵاوكرده‌وه و تیایدا ڕایگه‌یاند: به وردی چاودێری توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری ناسرییه‌مان كردووه، كه بووه‌ته هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر و برینداربوونی سه‌دانی دیكه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی1ی2021 باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و بكوژانی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری ناسرییه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای زیقار بكات.
ڕاشیگه‌یاند: هانی هه‌نگاوه گرینگه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌ده‌ین بۆ هێوركدرنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی كه پارێزگای زیقار به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه هه‌ست به هاوسۆزییه‌كی قوڵ ده‌كه‌ین بۆ كه‌س و كاری قوربانییه‌كان و قوربانییه‌كان، هه‌روه‌ها هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.