Erbil 23°C شەممە 28 ئەیلوول 06:24

له‌ رووداوێکی نامۆدا کەڵەشێرێک خاوەنەکه‌ی خۆی کوشت!

کوردستان TV
100%

لە بەرنامەیەکی شەڕی نایاسایی دا (شه‌ڕه‌ كه‌ڵه‌شێر) ، کە لە گوندی لوتنۆر لە ویلایەتی تەلگانای هیندستان بەڕێوەچوو، کەڵەشێرێک خاوەنەکەی خۆی کوشت .

چەنگەکانی کەڵەشێرەکە پێشتر لە لایەن خاوەنەکه‌ی بە ئامیریەکی تیژ چەک کرابوو   بۆ ئەوەی لە شەڕەکەدا بتوانێت سەرکەوتن به‌ده‌ست بهێنێت  ، له‌وكاته‌ی  خاوەنەکه‌ی لە هەوڵی گرتنی كه‌ڵشێره‌كه‌ی دا ، بە سەختی بریندار بوو  بەهۆی خوێنبەربوونیەوە گیانی لەدەست دا .


 ئه‌و 16کەسانه‌ی ئامادەی ئەو بەرنامە نایاساییە بوون، لە ناوچەکە هەڵهاتوون و ئێستا پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێت. 

کەڵەشێرەکە بۆ ماوەیەکی کەم له‌ بنکەی پۆلیس ده‌ست به‌سه‌ر بوو دواتر ڕادەستی کێڵگەیەکی پەلەوەری کرا .

ktv


ئا- چه‌تۆ
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.