هه‌ردوو لێژنه‌ی ناوخۆ و مافی مرۆڤ په‌رله‌مانی كوردستان، داوای ئاشكراكردنی ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە كەیسی ڕادەستكردنەوەی مستەفا سەلیمی دەكەن و راشیده‌گه‌یه‌نن: ئەو كەسە پەنای بۆ هەرێمی كوردستان هێنابوو، بەڵام هەندێك كەسی دیاریكراو ڕادەستی ئێرانیان كردەوە و لەسێدارە درا.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 1 ى 3 ى 2021 ، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ردوو لێژنه‌ی ناوخۆ و مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیان راگه‌یاند: ئەو لێژنەیەی پێكهێندرا بۆ كەیسی رادەستكردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران، دەرئەنجامی بەدواداچوونەكانی رابگەێندرێت.
داواكاریی هەردوو لێژنەكەی په‌رله‌مانی كوردستان ئاراستەی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوە ، راشیده‌گه‌یه‌نن: دەبێت ئەو لێژنەیەی بۆ لێكۆڵینەوە لەم كەیسە پێكیهێنابوو، دەرئەنجامەكانی رابگەێندرێت.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا هه‌ردوو لێژنه‌ی ناوخۆ و مافی مرۆڤ په‌رله‌مانی كوردستان رایانگه‌یاند: ئێمە ئەو یاداشتەمان بە فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردوە، چاوەڕێ دەبین لە ماوەیەكی دیاریكراودا وەڵاممان بدرێتەوە، ئەگینا راستییەكە بۆ رای گشتی دەبێت ئاشكرا ببێت. ئەو كەسە پەنای بۆ كوردستان هێنابوو بۆ ئەوەبوو ژیانی پارێزراو بێت، بەڵام لە لایەن هەندێك كەسی دیاریكراوەوە رادەستی ئێران كرایەوە و ئەنجامەكەش ئەوەبوو كە بینیمان.
پێشتر پێنج پەرلەمانتاری کوردستان ئەنجامی بەدواداچوونیان بۆ دۆسیەی مستەفا سەلیمی، داوەتە پەرلەمانی کوردستان و بە واژۆی جێگری سەرۆکی پەرلەمان نێردراوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.
بەپێی بەدواداچووی ئەو پێنج پەرلەمانتارە، مستەفا سەلیمی دوای هەڵاتنی لە زیندانی سەقز دەچێتە گوندی سیاگوێزی سەر بە شارۆچکەی گەرمکی پێنجوێن، دوای ئەوەی لە مزگەوتی گوندەکە دەمێنێتەوە سیروان ناوێک ئاسایش ئاگاداردەکاتەوە. ئاسایش دواتر دەیبەنە باشماخ و لەوێ کەرەنتینی دەکەن.
بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارانە، مستەفا سەلیمی پێش لەسێدارەدانی بە کەسوکارەکەی گوتووە چووتەوە هه‌رێمی كوردستان و لەوێوە تەسلیمی ئێران کراوەتەوە. لە رۆژی 11-4-2020 له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه لەسێدارەدراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.