Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 08:19

ئافره‌تێک بە تۆمەتی بردنی 8 هەزار دۆلار دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%


 پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌تیمه‌كان له‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور - بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوه‌ تۆمه‌تبارێكیان به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن ده‌ستگیركرد.
پاش تۆماركردنی‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ دزیكردن له‌چه‌ند شۆفێرێك له‌سه
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 1 ى 3 ى 2021 ، پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌كه‌ له‌سه‌‌ر ڕێگای‌ وارماوه‌ - عه‌ربه‌ت، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوه‌وه‌ له‌ناو قه‌زای‌ سه‌یدسادق ده‌ستگیربكرێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن:له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباردا توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی‌ (8700 دۆلار) و (570 هه‌زار دینار)دا كه‌ تۆمه‌تبار له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌وته‌ی‌ خۆی‌ له‌سێ كه‌سی‌ دزیوه‌. 
پۆلیس ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (خ، ح، ع) به‌بڕیاری‌  دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.


شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.