ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 1 ى 3 ى 2021 ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بهدهزگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: هەڵسەنگاندنەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی لەبارەی کۆڕۆنا هەواڵی خۆش نین.
گوتیشی لەبەرئەوە رێکارەکان بەرەو تووندی دەچن و تووندتر دەکرێن.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لە کەرەنتین دەکرێت بەدڵنیاییەوە وانابێت ، گوتیشی: لە چوارچێوەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی کە پێشکەشی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای دەکات رێنماییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
بڕیارە كاتژمێر 2:30 ى پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دوو شەممە 1ى 3 ى 2021 ، لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بە بەشدارى پارێزگارەکان كۆببێته‌وه و بریاری نوێ و كۆمه‌ڵێك رێکارى پێویست بۆ ئەم قۆناغە دەگیرێته به‌ر.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، ئاڵان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رۆژی دووشه‌ممه، لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی ناوەندەكانی خوێندن ده‌كرێت، بریار له رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌درێت.
گوتیشی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له لیژنه‌ی ناوبراو كردووه، رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان توندتر بكرێن.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: هه‌ر كاتێ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا داوا له ئێمه بكات بۆ داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئێمه‌ش پابه‌ندی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ده‌بین بۆ سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، به‌ڵام هیچ بریارێك نه‌دراوه بۆ داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.