Erbil 29°C شەممە 28 ئەیلوول 08:25

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڕیارێکى گرنگی ده‌رکرد.. پاره‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 1 ى 3 ى 2021 ، د.ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره‌ی زیاده‌یان له‌نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان لێوه‌رگیراوه‌ بۆیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی رایده‌گه‌ێنێت: لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی تەندروستی پێکهێنرا بۆ پێداچوونەوە لەسەر ئەو بڕە پارەیەی لە نەخۆشانی کۆڕۆنا وەرگیراوە لەلایەن نەخۆشخانە ئەهلیەکان، بەجۆرێک کە پارەی زیاتریان لێوەرگیراوە لەو بڕەی کە وەزارەتی تەندروستی دیاری کردبوو.

دوای تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەزارەتی تەندروستی بە دوو قۆناغ بڕیاریدا نەخۆشخانە ئەهلییەکان داشکان بکەن بۆ تووشبووانی کۆرۆنا، سەرەتا داشکان بەڕێژەی 25% و دواتر بەڕێژەی 50%.

راشیده‌گه‌ێنێنت: هەندێک نەخۆشخانە پێچەوانەی بڕیارەکان خەرجی زیاتریان لە نەخۆش وەرگرتووە، بۆیه لیژنەکە سەردانی هەموو نەخۆشخانەکان دەکات. د. ئاسۆ حه‌وێزی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: تەنها لە یەک نەخۆشخانەی ئەهلی دەرکەوتووە پارەی زیادە لە 33 نەخۆش وەرگیراوە کە دەکاتە بڕی زیاتر لە 116 سەدوشازدە هەزار دۆلار بەرامبەر بە 169 سەد و شەست و نۆ ملیۆن دینار کە لە ئەمڕۆوە بۆ هاوڵاتیان دەگەڕێندرێتەوه.

له‌كۆتاییدا رایده‌گه‌ێنێت، لێژنەکە بەردەوامە لە پێداچوونەوەی هەموو نەخۆشخانەکان و بەدواداچوون بۆ ئەو سکاڵایانە دەکەن كە لەسەر ئەو نەخۆشخانانە هەیە. هەر نەخۆشخانەیەک سەرپێچی کردبێت و پارەی زیادەی وەرگرتبێت، دەگەڕێندرێتەوە بۆ نەخۆش بە خاوەن مافەکان.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.