وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 1 ى 3 ى 2021 ، بوومەلەرزەیەك بە گۆڕی 3،03 پلە بە پێوەری ڕێختەر لەنزیک شاری سلێمانی و لە سنورى عێراق-ئێران ڕوویدا.
وهزارهت راشیدهگهێنێت: بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 4:30 خوولەكی بهرهبهیان ڕوویداوە، چەقى بومەلەرزەکە 63 کیلۆمەتر لە ناوەندى شارى سلێمانى و 17 کیلۆمەتر لە باشورى رۆژهەڵاتى قەزایى پێنجوێنى پارێزگاکە دووربووە، هەندێک لە هاوڵاتیان لە شاری سلێمانیش هەستیان پێکردووە و هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.