دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه‌دوێنێ یه‌كشه‌ممه 28 ى 2ى 2021 ، هێزەکانى ئاسایشى نیشتیمانى لەناوچەى "سەبع بور" لەبەغدا توانیویانە تاوانى دەستدرێژى و کوشتنى کچێکى تەمەن شەش ساڵان ئاشکرابکەن و تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن.
ده‌زگاكه راشیدهگهێنێت: ته‌رمی كچه‌كه له‌خانوویه‌كی ته‌واو نه‌كراودا دۆزراوه‌ته‌وه.
دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق راشیگه‌یاندووه: به‌بڕیاری دادوه‌ر سێ كه‌سیان به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه ده‌ستگیركردووه .
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: له ئێستادا تاوانباران لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و دواتر راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت ، بۆ ئەوەى بە سزایی یاسایی خۆیان بگەیەنرێن.
لە بەغداد 3 کەس دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی ته‌مه‌ن شەش ساڵ و دەیکوژن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.