بەمەبه‌ستی تاووتوێكردنی چەند پرسێکی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنه خۆجێییەکان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
لهراگهیاندراوێكدا لێژنه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه: كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراو و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندرانەوەو دوای گفتوگۆکردنیان وەڵامی پێویستییان درایه‌وه، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست و بۆ چارەسەرکردن و به‌دواداچوونی بەشێک لەو نوسراوانەش لیژنە بڕیاری پێک‌ھێنانی چەند لیژنەیه‌کی لاوەکیی دا.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر بارودۆخی ئێستای ھاووڵاتییان و ھێزەکانی ناوخۆ‌و ئاسایش، سەبارەت بەجێبەجێکردنی ئەرک و پاسەوانیی خۆیان بەرامبەر بەکارەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.