وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند: لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی قوتابیان دەكات.
دكتۆر ئاڵان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سبه‌ی دووشه‌ممه لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی ناوەندەكانی خوێندن ده‌كرێت، بریار له رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌درێت.
گوتیشی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له لیژنه‌ی ناوبراو كردووه، رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان توندتر بكرێن.
وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: هه‌ر كاتێ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا داوا له ئێمه بكات بۆ داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئێمه‌ش پابه‌ندی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ده‌بین بۆ سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، به‌ڵام هیچ بریارێك نه‌دراوه بۆ داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.