وەلاء موشیر ئەحمەد دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری 'ڕێکخراوی جیهانێکی باشتر'ە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
وەلاء لە ساڵی ١٩٩١ لە دهۆک لە دایک بووە. بڕوانامەی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی دهۆک بە دەست هێناوە. هەر لە تەمەنێکی زووەوە ویستوویەتی خۆبەخشانە یارمەتی کۆمەڵگەکەی بدات. وەلاء هەر لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ ەوە دەچێتەپاڵ هەوڵە مرۆییەکان بۆ بەدەمەوە هاتنی ئەو بارە لە ناکاوە بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکان. ئەمەش وای لە وەلاء کرد کە ویستی کاری پشتگیری مرۆیی لە بازنەیەکی فراوانتر بکات لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە دامەزراندنی ڕێکخراوی 'جیهانێکی باشتر' لەگەڵ کۆمەڵێک ئافرەتی تر. ئەم ڕێکخراوە دەسپێشخەریەکە بۆ تیشک خستنە سەر بەهێزکردنی لاوان و وە لەلایەن لاوانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. هانی ئافرەتە گەنجەکان دەدات، بە تایبەتی ئاوارەکان کە بەهرەکانیان تیایدا دەدۆزنەوە، بۆ چاککردنی تەندروستی دەروونیان، بۆ پێشخستن و پراکتیزەکردنی تواناکانیان، وە بواریان هەیە بۆ دیزاین کردن و جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکانی کۆمەڵگە بۆ ئەوەی ببن بە بەشێک لە گۆڕانکاری ئەرێنی. وەلاء لەلایەن هاوپەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ شارستانێتی ( (UNAOC بە نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵبژێردرا بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامی هاوڕێیەتی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیای ٢٠١٨ کە زانیاریەکانی بەهێزتر کرد و تۆڕی پەیوەندیەکانی پتەوتر کرد و بۆ ئەوەی بە تەنها لە هەوڵە ناوخۆییەکان بەشدار نەبێت و بەلکو لە هەوڵە نێودەوڵەتیەکانیش بەشدار بێت. وەلاء لە ئایاری ٢٠١٨ لەلایەن ڕێکخراوی تۆڕی زانکۆی دهۆک خەڵات کرا وەک یەکێک لە قوتابیە دەرچووە کاریگەرییەکانی زانکۆی دهۆک.
Walaa Musheer Ahmed is the Founder and Director of Better World Organization for Community Development in Kurdistan region of Iraq. Born in 1991 in Duhok city , she has bachelor degree in English Language and Literature from Duhok University. At an early age she wanted to volunteer to support her community. Early in 2014 Walaa joined humanitarian efforts supporting the emergency response efforts to help IDPs. This lead her to want to support humanitarian work more widely in the Kurdistan Region of Iraq by creating Better World Organization BWO with a group of young women. BWO is an initiative focusing on youth empowerment and that is run by the youth. Encouraging young women particularly from IDPs to explore their potential, to improve their mental wellbeing, to develop and practice their skills, and have the space to design and implement community based initiatives and be part of positive change. Walaa was selected to represent Iraq/Kurdistan in UNAOC (United Nation Alliance for Civilization) fellowship program as 2018 MENA fellow where she learned and strengthened her network. Walaa was awarded “one of the most influential students” by University
ژێدهر- کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.