5 ھەزار ڤاكسینی كۆرۆنا لە چینەوە دەگاتە ھەرێمی كوردستان .
پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 28 ى 2 ى 2021 ، د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند ، كه‌سبه‌ی شه‌و
پێنج هه‌زار ڤاكسینی ( سینۆفارم)ی چینی ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و عێراق .
راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی لەگەڵ گەیشتنی ڤاكسینە چینییه‌كه پێویستی بە ھەندێك پشكنین ھەیە و دواتر بڕیار لە كاتی بەكارھێنانی دەدرێت .
وته‌كانی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین به‌شی چاودێڕی چڕ بوو له‌شاری هه‌ولێر كه‌بۆ تووشبووانی كۆڕۆنا گۆڕاو ئاماده كراوه.
هه‌روه‌ها د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند: بەشێك لەو ڤاكسینانە لەسەر داوای كونسوڵی چین بۆ ئەو ھاووڵاتییە چینیانە بەكاردەھێنرێت كە لە ھەرێمنن.
وتیشی: نزیكەی چوار ھەزار دانەشی بۆ كارمەندانی تەندروستی بەكاردەھێندرێت، كە بۆ ھەر كەسێك دوو ژەم بەكاردەھێندرێت، واتە بەشی نزیكەی 2 ھەزار كەس دەكات.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: بریاره له‌سه‌ره‌تای مانگی سێ‌دا كاروانێكی دیكەی ڤاكسین بگاته هه‌رێمی كوردستاو عێراق، جگە لەوەش حكومەتی ھەرێم لە ھەوڵدایه بۆ ئەوەی ھەرچی زووە ڤاكسینی پێویست بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.