هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەكاتەوە كە لە كاتژمێر 7 بۆ 9ــی بەیانی رێگە پێدراو نییە بچنە ناو سەنتەری شاری سلێمانییەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 28-2-2021 لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردهوه: ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی سوارڕەوی بارهەڵگر دەکات کە لە سبەینێ دووشەممەوە بەرواری1-3-2021 لەکاتژمێر 7 بۆ 9ــی بەیانی ڕێگەپێدراو نییە بێنە ناو سەنتەری شاری سلێمانی.
راشیدهگهیهنن،جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بۆ چاودێریکردنی شەقامەکان لەو دوو کاتژمێرەدا لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆی سلێمانی و بازگەکانی دەرەوەی شارەوە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی راشیدهگهێنێت: لەپێناوی کەمکردنەوەی لۆدو قەرەباڵغی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکات بەهیوای ئەوەی هەموو لایەک پابەند بن بۆئەوەی دووچاری سزای یاسایی نەبنەوە.
هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات:ئەم بڕیارە سەرجەم سوارڕەوە بارهەڵگرەکان بە سوارڕەوی بیناسازی و گواستنەوەی کۆنکرێتی ئامادەکراویش دەگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.