محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند كه نوێنه‌رانی نێرده دیپلۆماتییه‌كان ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه، نوێنه‌رایه‌تیی وڵاته‌كانیان بكه‌ن و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه پێویسته نوێنه‌رانی نێرده دیپلۆماتییه‌كان رێز له سه‌روه‌ریی عێراق بگرن.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیوویه‌تی "نوێنه‌رانی نێرده دیپلۆماتییه‌كان له عێراق ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه، نوێنه‌رایه‌تیی وڵاته‌كانیان بكه‌ن و ھه‌وڵیش بده‌ن ھاوكارییه‌كانی نێوان وڵاته‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق پته‌وتر بكه‌ن، بۆیه پێویسته ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی نێرده دیپلۆماتییه‌كان، باش له ئه‌ركه‌كه‌یان تێبگه‌ن و ده‌ستوه‌ردان له‌و پرسانه نه‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی راشیگه‌یاندووه "پێویسته نوێنه‌رانی نێرده دیپلۆماتییه‌كان، رێز له سه‌روه‌ریی عێراق بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ھه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
لێدوانه‌ی حه‌لبوسی دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ شه‌ممه، ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له عێراق، له ھه‌ڤپه‌یڤینێكدا رایگه‌یاندبوو "ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی توركیا له عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته ھێزه‌كانی توركیا نه‌بن به ھه‌ڕه‌شه یان پێشێلكردنی خاكی عێراق".
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی توركیا له عێراق، فاتیح یڵدز رایگه‌یاندبوو كه ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له عێراق، دوایین كه‌سه له بابه‌تی رێزگرتن له سنووره‌كانی عێراق، وانه به توركیا بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.