Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:29

پەروەردەی سەیدسادق فۆڕمی وانەبێژی بۆ دەرچوانی دانەمەزراو ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%


لە ئاگاداریيەكەدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سەیدسادق بڵاوی كرده‌وه‌: دەرچووانی وانەی بیرکاری کۆلێژی پەروەردە و کۆلیژی زانست ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی فۆڕمی وانەبێژی یەدەکی ساڵانی ڕابردوویان نەماوە، لە ڕۆژی( یەک شەممە) لە ڕێکەوتی (۲۰۲١/٢/٢٨) کاتژمێر (٩:٣٠ تا ١٢:٣٠) سەردانی هۆبەی خۆیەتی و میلاک لە دیوانی پەروەردەی سیدسادق بکەن، بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی وانەبێژی.

هەر لە ئاگاداریەكەدا هاتووه‌:  كە پێویستە کارتی زانیاری سیدسادقی پێ بێت و دانیشتووی قەزاكەبێت، هەروەها دەبێ پشتگیری دەرچوونی بەشەکەی ئامادەبکات لەکاتی گەڕاندنەوەی فۆڕمەکە، یان لە هەفتەی داهاتوودا.
 
 ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: جگە لە دەرچووانی ئەو بەشانە، لە ئێستادا فۆڕم بەھیچ بەشێکیتر نادرێت، لەبەرئەوەی بەشەکانی تر فۆڕمی ساڵی پاریان ماوە. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.