فاتیح یڵدز ،باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، رایگه‌یاند، ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، دوایین كه‌سه له بابه‌تی رێزگرتن له سنووره‌كانی عێراق وانه به توركیا بدات.
فاتیح یڵدز له تویته‌ره‌وه وه‌ڵامی ئیره‌ج مه‌سجدی دایه‌وه كه له دیدارێكیدا داوای له توركیا كردبوو عێراق جێبهێڵێت و رێز له خاكه‌كه‌ی بگرێت.
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا ریتویتێكی كردووه و وه‌ڵامی پرسیاری كه‌سێكی داوه‌ته‌وه.
فاتیح یڵدز نووسیویه‌تی، "پێموایه باڵیۆزی ئێران دوایین كه‌سه له بابه‌تی رێزگرتن له سنووره‌كانی عێراق وانه به توركیا بدات".
رۆژی شه‌ممه، ئیره‌ج مه‌سجدی ،باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، ، له دیمانه‌یه‌كیدا رایگه‌یاند، "ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی توركیا له عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته هێزه‌كانی توركیا نه‌بنه هه‌ڕه‌شه یان پێشێلكردنی خاكی عێراق".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.