وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرای كردووه سبه‌ی دووشه‌ممه یه‌كه‌م بڕی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته عێراق.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یاندراوێكی بڵاویكرده‌وه؛ سبه‌ی دووشه‌ممه یه‌كه‌م بڕی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته عێراق ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ھه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان كه ھه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ندی به كۆمپانیا جیھانییهكانهوه كراوه كاتێك ده‌ستیان كردووه به تاقیكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌وێڵه‌یی له‌سه‌ر ده‌رمان و ڤاكسینه‌كانی دژه كۆرۆنا، وه‌ك كۆمپانیاكانی ئه‌مریكی، به‌ریتانی، چینی و رووسییه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌ھاوكاری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاتانه له عێراق و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌خت لهوهشكراوهتهوه، ھه‌وڵه‌كان بوونه‌ته ھۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی چین به‌شێك ڤاكسین بۆ عێراق دابین بكات و رۆژی دووشه‌ممه بڕی یه‌كه‌می ده‌گاته وڵات، دوای واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سینۆفارم به‌شه‌كانی دیكه‌ش ده‌نێردرێن.
هه‌ر ئه‌مڕۆش فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق له‌به‌غداوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ره‌و چین به‌رێكه‌وتووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.