Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:37

نەتەوە یەکگرتووەکان په‌یامێکی ئاراسته‌ی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق کرد

کوردستان TV
100%

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس رایگەیاند: لە دوای بۆردومانە ئاسمانییەکەی ئەمه‌ریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارییەکانی عێراقی نزیک لە ئێران لەسەر سنووری سووریا، دۆخی ناسەقامگیری ناوچەکە جێگەی نیگەرانییە و داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد کە دانبەخۆدابگرن و خۆیان لە درووستکردنی ئاڵۆزی بپارێزن.

وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس لە دوای ھێرشە ئاسمانییەکەی ئەمه‌ریکا بۆسەر گرووپە چەکدارییەکانی عێراقی نزیک لە ئێران لەسەر سنووری سووریا، لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکان دەکات.

دوجاریک ئاماژەی بەوە کرد کە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەست بە نیگەرانی دەکات لە بەرامبەر نائارامی ناوچەکە و بانگەوازی سەرجەم لایەنەکان ده‌كه‌م کە دانبەخۆدابگرن و خۆیان لە دروستکردنی ئاڵۆزی بپارێزن.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.