به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كۆكس رایده‌گه‌ێنێت، داعش ڕۆژانه جم‌و جۆڵی هه‌یه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤلیشیان كردۆته ئامانج،
سه‌ردار محه‌مه‌د فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كۆكس تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه له سنووری ناحیه‌ی كۆكس و جه‌له‌ولا داعش جموجۆڵی هه‌یه‌و له‌سه‌ر ڕێگاكان هاووڵاتی سڤیل ده‌كوژن و ده‌فڕێنن.
هاوكات گوتیشی : ئه‌و گروپانه‌ی داعش حاڵی حازر به‌ر بڵاون و له ده‌وروبه‌ری خانه‌قین له نێو دارستانه‌كان خۆیان حه‌شار داوه‌و به شه‌وان دێنه سه‌ر ڕێگاكان.
سه‌ردار محه‌مه‌د گوتیشی : پێشتریش ئێمه له ڕێگه‌ی كوردستان تی ڤی ڕامان گه‌یاندبوو كه گروپی چه‌كدارانی داعش له ئێستادا ژماره‌یان زیادی كردوه‌و بوونه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كۆكس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی (شێرك) له ناوچه‌ی خانه‌قین و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سوپای عێراقی و حه‌شدی شه‌عبیان كوشت،كه ژماره‌ی كوژراوان نزیكه‌ی (11)كه‌س بوون،
سه‌ردار محه‌مه‌د فه‌تاح ده‌شڵێت: بێجگه له هێرشه‌كانی داعش، هاوكات چه‌ند قه‌ناس به ده‌ستێكی ئه‌و گرووپه له‌و ناوچه‌یه هه‌ن و ڕۆژانه هاووڵاتی و هێزه عێڕاقییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كۆكس گوتی: سه‌باره‌ت به خودی ناحیه‌كه ڕاسته كه هێرشی تیرۆریستی تێدا ئه‌نجام نه‌دراوه‌و و له كۆكس هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشێكی به هێز بوونی هه‌یه، به‌ڵام له ده‌وروبه‌ری كۆكس و جه‌له‌ولاو خانه‌قین و ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كان، هه‌میشه مه‌ترسییه‌كی به‌رده‌وامی له سه‌ره‌و له ڕێگاكان هاووڵاتی ده‌فڕێنن و زۆر جاریش بۆمب داده‌نێنه‌وه،
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كۆكس له ڕێگه‌ی كوردستان تی ڤی ه‌وه داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: داوا ده‌كه‌ین كه له ناحیه‌كه‌مان كۆمه‌ڵێك كاری زه‌رووری خزمه‌تگوزاری پێویسته و به‌تایبه‌ت ڕێگاو شه‌قامی نێو ناحیه‌كه ماوه‌یه‌ك كاری تێدا كرا‌و دواتریش ڕاگیرا.
شایانی باسه‌ناحیه‌ی كۆكس هاوسنوره له‌گه‌ڵ خانه‌قین و جه‌له‌ولا و ته‌واویان كورد نشینن.
ڕاپۆرت/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.