رائید هۆگر عه‌زیز رایگه‌یاند، كهلهرووداوێكی شه‌ڕ و ته‌قه‌كردندا دوو كه‌س ده‌ستگیر كران .
رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: دوای ئاگادارکردنەوەیان بە بوونی ڕووداوێکی شەڕ و تەقەکردن لە شەقامی 40 مەتری نزیک نەخۆشخانەی لەدایکبوون، کە شوفێری دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (کیا کادێنزا) و (تیۆتا کرۆلا تەکسی) لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل ببووە دەماقاڵەیان و یەکێک لە شوفێرەکان تەقەی کردبوو، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و هەردوو شوفێرەکەیان بە ناوی (ا.ش.م) و (ا.ھ.ع) دەستگیر کرد.
گوتیشی: كه‌لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا، دەست بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و دەمانچەیەکی جۆری (ولتەر)دا گیرا و پاشان ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ئاشتی کران بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.