سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ دانیشتنی ژماره 1ی ئاسایی خولی به‌هاری ساڵی سێیه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن، بانگهێشتنی ته‌واوی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی 1 ى 3 ى 2021 ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بن.
ده‌قی راگه‌یاندراوی سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی كوردستان:
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (1)ی ئاساییی خولى به‌هاره رۆژی 2021/3/1
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48)و بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (52)و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (1)ی ئاسایی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی 2021/3/1 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: یەك دەقیقە بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لەگیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووه‌م: كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (7)و بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان -عێراق.
چوارەم: وتەی بەڕێزان سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.
پێنجه‌م: سوێندخواردنی پاڵێوراو به‌ڕێز (هەڵكەوت انور خەلیفە)، له‌شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان بەڕێز (ئومێد عبدالرحمن حسن)، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (27) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.