کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو، ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها ، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 19 پلە دەبێت، لە سلێمانی 17 پله ، دهۆک 16 پله ، کەرکوک 22 پلەی سیلیزی دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌سبه‌ی یەكشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 19 پلە دەبێت، لە سلێمانی 18 پلە، دهۆک 17 پله ، کەرکوک 22 پله‌ی سیلیزی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.