بەپێی خشتەی بڵاوكراوەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان،ئەمرۆ شەممە 27-2-2021 موچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار،كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو،رۆشنبیری و لاوان،ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دابەشدەكرێت.
هەر بەپێی خشتەكە ئه‌مرۆ مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ،خانەنشینی پێشمەرگە دابەشده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 28 ى 2 ى 2021 ، مووچه‌ى خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت: ئه‌و مووچه‌یه‌ی دابه‌شده‌كرێت، مووچه‌ی مانگی شوباته و به لێبڕینی سه‌دا 21 بۆ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و سه‌دا 50 بۆ پله باڵاكان ده‌بێت.
به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه ، كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات دێت .
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاریداوه له 25ی هه‌ر مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ى دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت بكرێت و له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكیش ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان مووچه وه‌رده‌گرن .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.