مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه: شه‌وی رابردوو لەقەزای کفری لەسەرشەقامی دەروازەی قەزای کفری بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەوە سێ کەس کوژران.
راشیدهگهێنێت كوژراوه‌كان دوانیان بران و یەکێکیان کوڕی یەکێک لەکوژراوەکانە، ئەوانەی کوژراون بەناوەکانی:
(هه ، خ، ئ ) لەدایکبووی 1970پیشە خانەنشینی پێشمەرگە (ه ، خ، ئ) لەدایکبوی 1987پیشە پۆلیسی فریاکەوتن ( ڕ ، ه ، خ ) لەدایکبووی 1995پیشە کاسب.
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری ده‌شڵێت: دوای رووداوه‌كه، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کران و دواتر راده‌ستی كه‌س و كاریان كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رایدهگهێنێت: پۆلیس په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه ، سێ تۆمەتباریش لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ کردوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.