نازم حه‌مید وائیلی ،پارێزگاری زیقار، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی پارێزگار پێشكه‌ش به مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، كرد.
دوای پێنج رۆژ له به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانه‌كان له شاری ناسرییه ناوه‌ندی پارێزگای زیقار باشووری عێراق و كوژرانی پێنج خۆپیشانده‌ر و برینداربوونی 247 كه‌سی له خۆپیشانده‌ران و ھێزه‌كانی ئه‌منیی لێكهوتهوه، نازم حه‌مید وائیلی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی پارێزگار پێشكه‌ش به مسته‌فا كازمی كرد.
له رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، خۆپیشاندان له شاری ناسرییه به‌ڕێوده‌چێت و له میانیدا خۆپیشانده‌ران داوای له‌كارلادانی پارێزگار، نازم حه‌مید وائیلی-یان له پۆسته‌كه‌ی ده‌كرد.
ھه‌رچه‌نده نازم حه‌مید وائیلی پێشتر رایگه‌یاندبوو كه ئه‌و پشتیوانی له داواكاریی خۆپیشانده‌ران ده‌كات و فه‌رمانی به ھێزه‌كانی ئه‌منیی كردووه كه به ھیچ شێوه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران نه‌بنه‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان و سووربوونی خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان و كوژرانی پێنج خۆپیشانده‌رن، وائیلی ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كرد.
نازم حه‌مید وائیلی له نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، مسته‌فا كازمی كردووه، تیایدا داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی پارێزگار كردووه.
نازم حه‌مید وائیلی له نامه‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی: "زیاتر له 20 ساڵه وه‌ك دادوه‌ر كارم كردووه، جگه له ئابڕو و و نازناوی پاك، ھیچ دهستكهوتێكم نه‌بووه".
پارێزگای زیقار له‌و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا كه ئاراسته‌ی كازمی كردووه نووسیوویه‌تی، "لای به‌ڕێزتان شاراوه نییه، ناكۆكییه‌كان ته‌نیا بۆ به‌ده‌ستھێنانی پۆستی پارێزگارن.
منیش بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ھاوشارییهكانم نه‌ڕێژرێت و پارێزگاكه‌مان ئاسایش و سه‌قامگیر بێت، داواكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌شی به‌ڕێزتان ده‌كه‌م به‌و ھیوایه‌ی ره‌زامه‌ندی بفه‌رموون و په‌سندی بكه‌ن".
دوای رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی ناسرییه و پێشكه‌شكردنی داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌لایه‌ن نازم حه‌مید وائیلی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
مسته‌فا كازمی بڕیاریدا سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی سه‌ره‌ڕای ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی، ئه‌ركی پارێزگاری زیقار به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ببات.
ھه‌روه‌ھا كازمی بڕیاریداوه ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژكاری له كه‌سایه‌تییه‌كانی پارێزگاكه پێكبھێنێت به‌و مه‌رجه‌ی راسته‌وخۆ سه‌ر به سه‌رۆكوه‌زیران بێت و ئه‌ركیان چاودێریكردنی دۆخی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژاندنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی پارێزگاكه بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.