زانکۆی سەلاحەدین راگەیاندراوێکى سەبارەت بە سووتانی ژوورێک لە باڵەخانەی بەشەناوەخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدینی کوڕان بڵاوكردهوه كه ئهمهی خوارهوه دهقی راگهیهنراوهكهیه:
ئەمڕۆ کاتژمێر (3:30)ی پاش نیوەڕۆ، ئاگر لە یەکێک لە ژوورەکانی باڵەخانەی بەشەناوەخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدینی کوڕان کەوتەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانی گیانی نەبوو، لێرەدا سوپاسی کارمەندانی زانکۆمان و کارمەندانی بەرگری شارستانی هەولێرو هێزەکانی زێرەفانی و تەنانەت قوتابیانی نێو بەشەناوەخۆیەکەیش دەکەین کە هەرزوو هاوکاربوون لە رێگریکردن لە تەشەنەنەکردنی ئاگرەکە.
دوای وەرگرتنی راپۆرتی هۆبەی هونەری، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر وادیارە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەبایی بووە.، بە خێرایی لە رێگەی کۆمپانیای خزمەتگووزاری تایبەت بە باڵەخانەکەوە دەستکرا بە پاککردنەوەو چاککردنەوەی ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتووە.
بەهیوای ئەوەی هەموو لایەک تەندروست باش بن و هیچ رووداوی دیکەی نەخوازراوی لەم چەشنە روونەدات.
لەلایەکی دیکەوە بەناوی ئەنجوومەنی زانکۆ سوپاسی هۆبەی هونەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر دەکەین، کە بەزووترین کات، ئاگرەکەیان کوژاندەوە، هاوکات کۆمپانی خزمەتگوزاری بەشی چاککردنەوەی کارەبا، بەزووترین کات هەڵسان بەکارەکانیان.
سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر
٢٦ی شوباتی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.